Gani Cihan Eser,Sarmand Hameed
15 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2016
پارێزگای دیاربه‌كر رایگه‌یاند، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ئه‌نجامی ئه‌و په‌لاماره‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه، کەلهڕێگهی ئوتومبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامیانداوه، دوو پۆلیس و منداڵێك گیانیان له‌ده‌ستداوه و 25 كه‌سیش برینداربوون كه هه‌شتیان پۆلیسن.
له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا پارێزگای دیاربه‌كر رایگه‌یاند، کاتژمێر 1:10 خولهك به‌كاتی ناوخۆی توركیا چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌سه‌ر ڕێگای دیاربه‌كر-باتمان له‌ڕێگه‌ی ئوتومبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه په‌لامارێكیان ئه‌نجامداوه.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ئه‌نجامی ئه‌و په‌لاماره‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه کە له‌ڕێگه‌ی ئوتومبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامیانداوه، دوو پۆلیس و منداڵێك گیانیان له‌ده‌ستداوه و 25 كه‌سیش برینداربوون كه هه‌شتیان پۆلیسن و ده‌ستبه‌جێ برینداره‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.