Cankut Taşdan,Sertaç Bulur
10 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند کە له میانی هه‌فته‌ی رابردوودا و له میانی ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منییه‌كاندا، 26 تیرۆریست له چالاكی خراون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا له سێ بۆ 10ی كانوونی یه‌كه‌م، دوو هه‌زار و 817 ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجامدراوه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا، 175 كه‌س به‌تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی به رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه‌وه و هاوكاریكردنیان، نۆ كه‌س به‌تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییە چهپڕەوهكان، 46 كه‌س به‌تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی به رێکخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه، 696 كه‌س به‌تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی به رێکخراوی تیرۆریستی فه‌تۆ/پێكهاته‌ی دەوڵەتی هاوته‌ریب، ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
هاوكات راگه‌یه‌ندراوه کە له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا، 26 تیرۆریست له چالاكی خراون كه تەرمی تیرۆریستێکی كوژراو كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كان و 19یان به زیندوویی ده‌ستگیركراون و شه‌شیان خۆیان رادهستكردووهتەوە.
هه‌ر له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا له نۆ ناوچه، 40 حه‌شارگه ته‌قێندراوه‌ته‌وه و چوار بۆمبی ده‌ستكرد پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه، 21 پارچه چه‌ك كه حه‌وت پارچەیان چه‌كی قورس بوون، دوو نارنجۆك، دوو هه‌زار و 27 فیشه‌كی جۆراوجۆر ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه.