Serten Akkaya,Mohammed Baqi Hussein
10 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2018
چاناككاله - AA
له ئه‌نجامی پێكدادانی مینی پاسێك كه كرێكارانی ده‌گواسته‌وه له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێكدا له شارۆچكه‌ی بیگای سه‌ر به چاناككاله، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 16ی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، مینی پاس و بارهه‌ڵگره‌كه له نزیك گوندی یه‌نیجه كۆی پێكیانداداوه.

ده‌ستبه‌جێ دوای رووداوه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان، ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن و تیمی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنه‌كه.
به‌پێی زانیارییه بەراییه‌كان له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوە و 16ی دیكه‌ش برینداربوون.
برینداره‌كان گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه.