İbrahim Yozoğlu
07 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2020
ساكاریا – AA
به‌هۆی لێدان له كرێكارانی كشتوكاڵی له ساكاریا، دوو كه‌س ده‌ستگیركران.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی ساكاریا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی كۆجائالی بڕیاری ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سی به ناوه‌كانی ك. ج. و ه. ج. دەرکرد به‌هۆی تێوه‌گلانیان له رووداوه‌كه و به‌تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردن" و "برینداركردن"ی كرێكاران.
دواتر ئه‌م دوو تۆمه‌تباره له‌لایه‌ن تیمه‌كانی جه‌ندرمه‌وه ده‌ستگیر كران و له‌ئێستاشدا راییكردنی دۆسیەکانیان به‌رده‌وامه له فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه.
پێشتر پارێزگای ساكاریا رایگه‌یاندبوو كه ٢٢ی ئاب دوای مشت‌ومڕ له‌نێوان خاوه‌نه‌كانی باخچه‌یه‌كی بندوق له شارۆچكه‌ی كۆجائالی رووداوه‌كه رووی داوه، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یش به ئۆتۆمبێل به ناو خه‌ڵك كه‌وتووه، له‌و كاته‌دا دوو كرێكاری ژن كه ناسنامه‌ی باری شارستانییان ماردین-ه له‌گه‌ڵ كرێكارێكی كوڕ كه ناسنامه‌ی باری شارستانی دوزجه-یه بریندار بوون. تیشكیشی خستبووه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دادگا له رووداوه‌كه ده‌كۆڵێته‌وه و بڕیاری له‌باره‌یه‌وه ده‌دات.