Ammar Nas,Hemın Othman Mohammed
26 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بۆ ئه‌و سه‌ربازانه‌مان ده‌خوازم كه له رووداوه دڵته‌زێنه‌كه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌دا له ساماندرا گیانیان له‌ده‌ستدا، هیوای چاكبوونه‌وه‌ی سه‌بازه برینداره‌كه‌مان له خوا ده‌خوازم".
له میانی گوتاری كردنه‌وه‌ی "دووه‌مین سه‌مپۆزیۆمی ته‌ندروستی خه‌ڵك و سیاسه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر"، ئه‌ردۆغان باسی له رووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیی كرد له ئیستانبوڵ.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بۆ ئه‌و سه‌ربازانه‌مان ده‌خوازم كه له رووداوه دڵته‌زێنه‌كه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌دا له ساماندرا گیانیان له‌ده‌ستدا، هیوای چاكبوونه‌وه‌ی سه‌بازه برینداره‌كه‌مان له خوا ده‌خوازم. پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كانمان سوپای توركیا و گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م".