Yunus Hocaoğlu,Mohammed Baqi Hussein
26 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2018
ئه‌رزەڕۆم - AA
ئێواره‌ی دوێنێ شه‌پۆلێكی به‌فر بارین ئهرزەڕۆمی گرته‌وه و شاره‌كه به‌رگی سپیی پۆشی.
سه‌رماوسۆڵی ئێواره‌ی دوێنێی ئه‌رزەڕۆم له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌فری هێنا و ناوشار و به‌رزاییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری و چیای پالان دۆكهن به‌ته‌واوی سپی بوو كه ناوه‌نده‌كانی خلیسكێنه‌ی سه‌ربه‌فر لەخۆدەگرێت.
به هۆی كاریگه‌رییه‌كانی به‌فره‌وه شۆفێرانی ناوچه‌كه دووچاری سه‌ختی بوونه‌وه.
تیمه‌كانی شاره‌وانی له پێناو ئه‌وه‌ی رێگاكان دانه‌خرێن، به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستان و رێگاكانیان پاككرده‌وه.
شاره‌كه تارای سپیی پۆشیوه و دیمه‌نێكی زستانه‌ی سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه.