Andaç Hongur,Etem Geylan,Sibel Kurtoğlu,Rewa Mahmut Hasan
12 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن لەبارەی داخستنی سنووری وڵاتەکەی بە رووی هەرێمی کوردستانی عێراق و وەستاندنی گواستنەوەی نەوت رایگەیاند "ئێستا ئەمە لەگەڵ بەغدا و تاران هەنگاو بەهەنگاو کاری بۆ دەکەین. لێرەدا بەرپرسیارییەتێکی گەورە دەکەوێتە سەرشانی ئیدارەی بارزانی و هەولێر. ئەوان ئەگەر ئەرکی سەرشانیان جێبەجێ کرد، ئەوا پێویست بەو هەنگاوانە ناکات، ئەگەر سوور بوون لەسەر ئەو هەڵانە، دەبێت ئەنجامەکەشی بزانن".
لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانیشەوە، ئیبراهیم کاڵن گوتی:
"لەپێش ریفراندۆم و لەدوای ریفراندۆمیش بانگەوازمان هەبوو، گوتمان 'لەو هەڵەیە بگەڕێنەوە، بەپێچەوانەوە ئەو دەستکەوتانەی هەشتانە لەدەستی دەدەن' ئێستاش هەمان بانگەواز دووپات دەکەینەوە، ئەویش چارەسەرکردنی پرسەکانی نێوان بەغدا و هەولێرە لەچوارچێوەی سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی عێراقدا. واتە گوتومانە، قبووڵی ناکەین هەنگاوبنرێت بە ئاراستەی گۆڕانکاری ستاتویەک و سنوورەکانی ئێستا. ئەمە تەنها وابەستە نییە بە یەکپارچەیی خاکی عێراقەوە، بەڵکو زیان بە برا کوردەکانیشمان دەگەیەنێت لە عێراق، ئێستا ئەنجامی خراپی ئەمەیان بینی. بانگەواز و ئامۆژگاری ئێمەیە کە هەرچی زووترە دەستبەرداری ئەو هەنگاوە بن و پاشگەزببنەوە".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن ئاماژەی بەوەدا کە کارەکانیان بە هاوبەشی و بە هەماهەنگی لەگەڵ عێراق و دراوسێکانی تر وەک ئێران بەرێوە دەبەن و گوتی:
"له هه‌فته‌ی رابردوودا به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان له سه‌ردانیدا بۆ ئێران باسی له‌و بابه‌ته كرد. به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیرانمان له سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا باس له‌و بابه‌ته ده‌كات. له‌به‌رئه‌وه ئێمه هه‌رگیز نیازمان نییه و بیر له‌وه ناكه‌ینه‌وه سزای برایانی كورد لە عێراق بده‌ین. ئێمه لێره‌دا دژی ئه‌و هه‌وڵی بهشكردنهین. ئه‌گه‌ر گرووپێكی دیكه له عێراق ئه‌و هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆییه‌ی دابایه ئێمه هه‌ر دژی ده‌وه‌ستاین، ئه‌گه‌ر له وڵاتێكی دیكه و گرووپێكی دیكه ئهنجامیبدایه، هه‌ر دژی ده‌بووین. ره‌نگه سبه‌ی له سووریا كه‌سانێك بیكه‌نه رۆژه‌ڤ، هه‌ر دژی ده‌وه‌ستینه‌وه. چونكه لێره‌دا هه‌ڵویستێكی بنه‌ڕه‌تیمان هه‌یه، ئه‌ویش یه‌كپارچه‌یی خاكی هه‌موو وڵاتان، پاراستنی سنووره‌كان و مافه سهروهریهكانه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا داخستنی ده‌روازه سنوورییه‌كان و راگرتنی گواستنەوەی نه‌وت له رۆژهڤتاندا هه‌یه، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگه‌یاند "له ئێستادا له‌گه‌ڵ به‌غدا و تاران هه‌نگاو به هه‌نگاو ئه‌وه جیبه‌جێ ده‌كه‌ین. لێره‌دا به‌رپرسیارییه‌تێكی گه‌وره ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی هه‌ولێر و بارزانی. ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆیان به‌جێبگه‌یه‌نن، ئه‌وا پێویست ناكات ئه‌و هه‌نگاوانه بگیرێنه‌به‌ر، به‌ڵام هه‌ركاتێک پێداگری له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانیان بكه‌ن ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه پێویسته بزانن كه ده‌ره‌نجامی ده‌بێت".