Sarp Özer
12 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2017
باتومی - AA
وه‌زیری به‌رگری توركیا، نوره‌ددین جانیكلی رایگەیاند "هاوپه‌یمان و دۆستمان ئه‌مریكا، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له ئێستادا له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوی تیرۆریستیه‌ی یه‌په‌گه‌دایه، به‌یه‌كه‌وه كاری هاوبه‌ش ده‌كه‌ن دژ به داعش. به پێی سه‌لماندنه‌كانی ئێمه ئه‌وه‌نده‌ی نزیكه‌ی پڕچه‌ككردنی سوپایه‌كی 40-50 هه‌زار كه‌سی پشتیوانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌سته‌به‌ركردووه بۆ ئه‌وه‌ی دژ به داعش بجه‌نگێت. ئه‌مریكا به‌و ئامانجه ئه‌وه ده‌كات، ئه‌وه ده‌زانین به‌ڵام ئامانجی كۆتایی ئه‌و رێكخراوه توركیایه. كاتێک داعش ته‌واوبوو كه له ته‌واوبووندایه، ته‌واوی ئه‌و چه‌كانه رووده‌كه‌نه توركیا".
وه‌زیری به‌رگری توركیا، نوره‌ددین جانیكلی به‌شداریی له كۆنفرانسی ئاسایش و به‌رگریی جۆرجیادا كرد كه هه‌ریه‌كه له سهركۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی جۆرجیاش بهرشداربوون تیایدا.
ناوبراو له وتارێكدا كه پێشكه‌شی كرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه گه‌وره‌ترین رێكخراوی تیرۆرستیی وه‌ك داعش و به‌ره‌ی نوسره له سووریا سه‌ریانهه‌ڵدا و په‌روه‌رده‌كراون.
جانیكلی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه توركیا هه‌زار و 400 كیلۆمه‌تر سنووری له‌گه‌ڵ سورویا و عێراق هه‌یه و رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا نۆ هه‌زار ئه‌ندامی داعش كه ویستوویانە خاكی توركیا به‌كاربهێنن ده‌ستگیركراون و له‌نێویاندا تیرۆریستی بیانییش هه‌بوون.
نوره‌ددین جانیكلی گوتی: "له ئێستادا سوپای توركیا له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كانی ئاستانادا به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی رێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیده ده‌چێته شاری ئیدلب. شوێنی سوپای توركیا له‌وێ له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی سووریادایه".
ناوبراو باسی له ئۆپه‌راسیۆنی ئەلباب-یش كرد و درێژه‌ی به قسه‌كانی دا.
وه‌زیری به‌رگری توركیا، نوره‌ددین جانیكلی گوتی: "لێره‌دا ئاڵۆزییه‌ك هه‌یه، كێشه‌یه‌ك له ئارادایه كه له پابه‌ند نه‌بوون به بنه‌ماكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر وه‌ك قۆناغی شه‌ڕی سارد، سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
له ئێستادا داعش له‌و ناوچه‌یه‌دایه، به‌شێكی زۆری ئەلقاعیده هاتوون بۆ سووریا. به‌ره‌ی نوسره كه هه‌موومان به رێكخراوی تیرۆرستیی ده‌زانین، هه‌روه‌ها په‌كه‌كه كه توركیا ده‌كاته ئامانج و هاوپه‌یمانه‌كانیشمان به رێكخراوی تیرۆرستیی ده‌زانن، ئه‌مانه هه‌مووی له سووریا‌ن. یه‌په‌گه‌ش كه درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌یه. له‌هه‌مان سه‌رچاوه هێزه وه‌رده‌گرن، ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه به‌كارده‌هێنن، به هه‌مان شێوه له هه‌مان شوێنه‌وه كۆنترۆڵدهكرێن. هاوپه‌یمان و دۆستمان ئه‌مریكا، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له ئێستادا له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوی تیرۆریستیه‌ی یه‌په‌گه‌دایه، به یه‌كه‌وه كاری هاوبه‌ش ده‌كه‌ن دژ به داعش. به پێی سه‌لماندنه‌كانی ئێمه ئه‌وه‌نده‌ی نزیكه‌ی پڕچه‌ككردنی سوپایه‌كی 40-50 هه‌زار كه‌سی پشتیوانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌سته‌به‌ركردووه بۆ ئه‌وه‌ی دژ به داعش بجه‌نگێت. ئه‌مریكا به‌و ئامانجه ئه‌وه ده‌كات، ئه‌وه ده‌زانین به‌ڵام ئامانجی كۆتایی ئه‌و رێكخراوه توركیایه. كاتێک داعش ته‌واوبوو كه له ته‌واوبووندایه، ته‌واوی ئه‌و چه‌كانه رووده‌كه‌نه توركیا".