ئەنقەرە
سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە رێوەڕەسمی بەربانگی لقی ئەنقەرەی وەقفی یەكێتی كرد و گوتی: "لە ماوەی پێنج مانگدا نزیكەی دوو هەزار بارهەڵگر هاوكاریی مرۆییمان رەوانەی كۆبانێ كردووە و ئەگەر براكانمان لەوێ لە ژێر كێشە و گرفتەكاندا ناچەوسێنەوە ئەوا لە سایەی هاوكارییەكانی توركیادایە".
ئەردۆغان گوتی: "ئەم چوارساڵەی دوایی تەنیا پسوڵەكانمان پڕكردووەتەوە و ئەو پسوڵانەیش ویژدانیان تێدا بووە، لە رەقی ئەوانەی كە حەساب و پلانی خراپ دەكەن و تەنیا بیر لە بەرژوەندییەكانی خۆیان دەكەنەوە. ئێمە ویژدان و مرۆڤایەتی و هاوكاریكردنمان كردە پیشەی كاری خۆمان. هەر زوڵم لێكراو و لێقەوماوێك كە هاتە بەردەرگامان بەبێ ئەوەی رەچاوی ناسنامەی سیاسی، ئاینی و ئەتنیكی بكەین چونكە مرۆڤ بوونە خۆمان لە دەرد و ئێشەكانیان بەدوور نەگرتووە".
ئەردۆغان گوتی: "پێش 12 ساڵ ئێوە دەسەڵات بوون و بڕی ئەو هاوكارییانەی كە توركیا پێشكەشی لێقەوماوانی كردبوو 45 ملیۆن دۆلار بوو بەڵام لە كۆتایی ساڵی 2014دا ئەو بڕەیە گەیشتووتە 4.5 ملیار دۆلار، ئێمە ئەوەین 45 ملیۆن دۆلار لەكوێ و 4.5 ملیار دۆلار لە كوێ، جیاوازی نێوانمان ئەمەیە، چەند كەسێك خەڵكی رووت كردەوە بەڵام ئێمە هاتین بەرەكەتمان هێنا چونكە ئەو دەستەی بدات هەر ئەو دەستەیە كە وەریدەگرێتەوە و ئەو دەستەی دەدات لە سەرەوەی ئەو دەستەیە كە وەردەگرێت. لە ماوەی ئەم پێنج مانگەی دواییدا زیاتر لە دوو هەزار بارهەڵگر هاوكاری مرۆییمان رەوانەی كۆبانێ كردووە".
ئەردۆغان لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بە رەوشی کۆبانێ کرد و گوتی: "دەگوترێت بە هۆی هێرشەكانی ئەم دواییەی كۆبانێ-یەوە نزیكەی 150 كەس گیانیان لەدەست داوە و لە خوای گەورە دەپارٍێمەوە هەموویان بخاتە بەر رەحمەتی خۆی".
ئەردۆغان لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە: "كوردبوونی ئەوانە بە هیچ شێوەیەك نابێتە رێگر لە بەردەممان كە پێیان نەڵێن برا".