ئه‌دیرنه
ئه‌و ئاوارە ئێزدیانه‌ی کە له دیاربه‌كره‌وه به‌ڕێكه‌وتن و گه‌یشتنه پارێزگای ئه‌دیرنه، له‌دووری پێنج كم پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ده‌روازه‌ی سنووری كاپیكوله له‌لایه‌ن هێزه‌كانی جه‌ندرمه‌وه پێشیان گیرا، ره‌وانه‌ی كامپەکانی خۆیان دەکرێنەوە.
ئێزدییه‌كان كه به‌مه‌به‌ستی چوونه ده‌ره‌وه له وڵات له دیاربه‌كره‌وه به‌ڕێكه‌وتبوون، پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن جه‌ندرمه‌وه راگیران، ئێستا له كه‌ناری رێگا به‌رده‌وام له چاوه‌ڕوانیدان.
به‌مه‌به‌ستی قایل كردنی ئێزدییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له میوانخانه‌كان جێگیر بكرێن، پارێزگاری ئه‌دیرنه دورسون عه‌لی شاهین، سه‌رۆك شاره‌وانی ئه‌دیرنه ره‌جه‌ب گیوركان، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ئه‌دیرنه عه‌دنان ئارمهغان ئه‌ردۆغان و فه‌رمانده‌ی جه‌ندرمه‌ی پارێزگاكه كاموران ئه‌رسان سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كرد.
شاهین و شاندی یاوه‌ری، داوایان له ئێزدییه‌كان كرد بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كەمپهكانیان. به‌ڵام به‌شێك له ئێزدییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بوونه‌ته‌وه بۆیه ده‌یانه‌وێت بڕۆنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌به‌رامبه‌ریشدا پارێزگار شاهین پێی راگه‌یاندن كه به‌بێ پاسپۆرت و ڤیزه، یاساكان رێگه‌ی ده‌رچوونیان پێ ناده‌ن.
هاوكات له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا، پارێزگاری ئه‌دیرنه شاهین ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئێزدییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ نێو كەمپهكانیان و لەو بارەیەوە جەختی لەوە کردەوە کە بە پێی یاسا ئەوان لەبەر ئەوەی پاسپۆرت و ڤیزایان نییە، ناتوانن رێگەیان پێ بدەن لە سنوورەکانی تورکیاوە بەرەو ئەورووپا بڕۆن.