ئەنقەرە
سەرۆکایەتی ئەرکانی تورکیا رایگەیاند کە لە شارۆچکەی ئەلبەیلی سەر بەشاری کیلیس، ١٢ ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی داعشی دەستگیر کردووە کە پێنجیان منداڵن.
سەرۆکایەتی ئەرکانی تورکیا لە سایتی رەسمی خۆی روونکردنەوەیەکی لەژێر ناوی "رووداوەکانی ناوخۆ" بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی بەوەدا کە شارۆچکەکانی شەمدینلی و چوکورجای سەر بە هەکاری و شارۆچکەکانی گەنج و کارلیئۆڤای سەر بە بینگۆڵ ٤ ئەندامی بێچەکی رێکخراوە تیرۆریستییەکە خۆی رادەست کردووە.
هاوکات لە شارۆچکەی ئەلبەیلی کیلیس ١٢ ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیر کراون کە ٥ یان منداڵن.
لە شارۆچکەی گەڤەری سەر بە هەکاریش هاووڵاتییەک لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە رفێندراوە.