Sercan Küçükşahin,1 23
21 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2018
یۆزگات - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، به‌كر بۆزداغ رایگه‌یاند "ئوسامه بن لادن به‌لای ئه‌مریكاوه چ واتایه‌كی هه‌بێت، سه‌رده‌سته‌ی تیرۆریستان، فەتحوڵڵا گوله‌ن-یش به‌لای توركیاوه هه‌مان واتای هه‌یه".
بۆزداغ له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی یۆزگاتی ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند كه پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له كۆتایی نزیكبووەته‌وه و گه‌ل بڕیاری خۆی داوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌و باوه‌ڕه‌دایه له خولی یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژاردن ته‌واو ده‌بێت.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی تورکیا له‌باره‌ی بهربژێی جه‌هه‌په بۆ سه‌ركۆماری، موحه‌ڕه‌م ئینجه‌وه گوتی: "ئینجه، كه‌سێكی لاوازه و ئابوورییه‌كه‌یشی شكستی خواردووه، له هیچ لێكه‌وته‌یه‌كی سیاسیی ناوچه‌كه‌دا تێكه‌ڵ نابێت و به‌ربژێری ره‌های ئه‌وانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت چی‌یان بوێ توركیا به قسه‌یان بكات".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.