Merve Yıldızalp
21 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند "له باكووری عێراق 11 بنكه‌ی كاتییمان هه‌یه. ئۆپه‌راسیۆنی پاكسازی له رووبه‌ری 400 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه ئه‌نجامدراوه و سه‌ربازانمان به‌رده‌وامن له چالاكییه‌كانیان".
له میانی به‌شداریكردنی له په‌خشی راسته‌خۆی A Haber-ATVدا، یڵدرم وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به رۆژه‌ڤ دوا.
سه‌باره‌ت به كۆتاییهاتنی ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند "من دڵخۆشترین كه‌سی جیهانم. هه‌ندێک كه‌س بۆ وەرگرتنی كورسی هەموو کارێک ده‌كات، من بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی كورسی هه‌مان شت ده‌كه‌م".
سه‌باره‌ت به منبج یڵدرم گوتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا له منبج ده‌ستمان به هاریكارییه‌ك كردووه. ئه‌وه پێشهاتێكی باشه. به پێچه‌وانه‌وه ره‌نگ بوو ره‌وشێكی ئاڵۆزتر و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌رمتر ببوایه".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا باسی له‌وه كرد كه متمانه‌كردن به ئه‌مریكا لای رای گشتیی تورکیا له ره‌وشێكی خراپدایه و، گوتی: "به‌پێی لێكۆڵینه‌وه مه‌یدانییه‌كان كه‌متر له سه‌دا ٢٠ی هاووڵاتییانمان متمانه به ئه‌مریكا ده‌كه‌ن. ئه‌مه ره‌وشێكی زۆر ترسناكه. ئه‌وه‌ی پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی بكاته‌وه، ئه‌مریكایه نه‌ك ئێمه".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.