ئەنقەرە
جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا یاڵچن ئاكدۆغان لە میانی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوە لەگەڵ ئەنجوومەنی راوێژكاری ناوچەی چانكایا گوتەیەكی پێشكەش كرد و گوتی: "لە توركیا تەنیا ئاك پارتی سیاسەتی كراوە و یەكێتی و پێكەوە بوون پەیڕەو دەكات".
ئاكدۆغان گوتی: "دوای هێرشەكەی ئاگری ئۆپۆزسیۆن چەندین وشە و گوتەی جیاوازی بەكار هێنا، دەڵێن ئاژاوەگێڕییە، ئاژاوەگێڕی ئەوە نییە كە هێزەكانی ئەمنی بچنە ئەو ناوچەیە و ئەوە نییە كە بۆ پاراستنی ئەمنیەتی خەڵك هێزەكانی ئەمنی بچنە ئەو ناوچەیە، ئارمانج و ئەركی هێزەكانی ئەمنی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەڵبژاردن و گیان و ماڵی خەڵك و ئیرادەی ئازادی خەڵكە و ئەمەیش ئاژاوەگێڕی نییە بەڵام ئامادە بوونی تیرۆریستان لە ناوچەكەدا و ئەنجامدانی چالاكی بۆ باوەش كردن بە تیرۆریستان لە ناوچەكەدا ئاژاوەگێڕییە، لەوێ هەوڵ دەدەی گوشار بخەیتە سەر خەڵك و بە زۆردی چەك بۆ خۆت دەنگ كۆ بكەیتەوە بەڵام لە رۆژئاوا بە زمانێكی دیكە قسە دەكەی، ئایا خەڵك متمانە بەم شتانە دەكات، ئەمە هەڵخەڵەتاندنە".
ئاكدۆغان گوتشیی: "تیرۆر لە لایەن كێیەوە بێت با بێت و لەسەر كێ پەیڕەو بكرێت با بكرێت ئێمە مەحكوومی دەكەین و حاڵی حازر لە ناوچەكانی باشوور و باشووری رۆژهەڵاتدا بەبەرد هێرشی سەر ئەندامانی ئاك پارتی دەكرێت".
ئاكدۆغان گوتیشی: بۆ بەرەو پێشەوە بردنی كەرامەتی خەڵك دەستمان بە قۆناغی چارەسەری كردووە و ئەگەر بێت پێكهاتە جیاجیاكانی توركیا بە چاوی جیاواز بە بە بیروڕای جیاواز سەیری یەكتر بكەن ئەوا ناتوانین یەكێتی و یەكپارچەیی خۆمان بپارێزین، دەمانەوێت كە هیچ گەنجێك چی دیكە بە خاك نەسپێرین ودایكانیش نەگرین و ئەو پرسە چارەسەر بكەین با چارەسەری بكەین تا برایەتی توركیا بەهێزتر ببێت و یەكپارچەیی توركیا بەهێزتر بێت".
ئاکدۆغان گوتی: "لە رابردوودا خەڵك توانای ئەوەی نەبوو ناسنامە، بیروڕای ئاینی، بیروڕای سیاسی خۆی ئاشكرا بكات، بەڵام ئاك پارتی وای كرد كە خەڵك بتوانێت بیروڕ و ناسنامەی خۆی ئاشكرا بكات و رای خۆی دەرببڕێت و بۆ ئەو مەبەستە بازنەی ماف و ئازادییە بنەڕەتییەكانمان زیاتر كرد و چەندین كۆڕ و كۆبوونەوە وكۆنفرانسی جیاجیامان ئەنجام دا. هیچ كێشەیەكی ئێمە وەكو ئاك پارتی لەگەڵ ئەو چینانەدا نەبووە، لە رابردوودا كوشت و كوشتار هەبووە، زڵم هەبووە، و ئێمە هیچ كات لەگەڵ ئەو عەقڵیەتەدا نەبوون كە ئەم كێشانەی دروست كردووە".