Ali Kemal Akan
25 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، مسته‌فا شه‌نتۆپ له‌باره‌ی دۆسیه‌ی داخستنی هه‌ده‌په، رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر دادگای ده‌ستووریی بۆی ده‌ركه‌وتبێت پارتێكی سیاسیی له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی تیرۆریستی چوونه‌ته ناویه‌ك و به‌یه‌كه‌وه جموجۆڵ ده‌كه‌ن، بێگومان پێویسته ئه‌و پارته دابخرێت".
مسته‌فا شه‌نتۆپ له میانی به‌شداریكردن له په‌خشی راسته‌وخۆی Habertürk TV وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، مسته‌فا شه‌نتۆپ سه‌باره‌ت به‌و مشتومڕانه‌ی له‌باره‌ی خوێندنه‌وه‌ی بڕیاری حوكمدانی په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په، عومه‌ر فاروق گه‌رگه‌رلیئۆغڵو دراون له دانیشتنی گشتیی په‌رله‌ماندا به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی پرۆسه‌ی دادگای ده‌ستووریی بكرێت گوتی: "یه‌ك نموونه نییه كه به‌ر له خولی بیست و هەشتەمین وه‌ك 'حوكمی ره‌ها' هاتبێته په‌رله‌مان و له چاوه‌ڕوانیدا هێڵدرابێته‌وه تاكوو كۆتایی خوله‌كه. ئه‌گه‌ر شتێكی وا هه‌بێت با بێن و بڵێن 'حوكمی ره‌های فڵان په‌رله‌مانتار له په‌رله‌مان دوا خراوه'. شتی وا نییه حوكمه ره‌ها هاتووه‌كان خوێندراونه‌ته‌وه. ئه‌وانه‌ی نه‌خوێندراونه‌ته‌وه له‌به‌ر بڕیاردان بۆ هه‌ڵبژاردن بوون نه‌ك له‌به‌ر دانیشتنی گشتی. له رووداوێكدا چونكه یاسا هه‌موار كراوه‌ته‌وه ئه‌و له چاوه‌ڕوانیدا هێڵدراوه‌ته‌وه".
مسته‌فا شه‌نتۆپ له‌باره‌ی دۆسیه‌ی داخستنی هه‌ده‌په به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه وه‌ك پره‌نسیپ كه ئه‌و له‌گه‌ڵ داخستنی پارته سیاسییه‌كان نییه، گوتی: "سیاسه‌ت تێكۆشانێكی ئاشتیخوازانه‌یه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا و وڵات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دادگای ده‌ستووریی بۆی ده‌ركه‌وتبێت پارتێكی سیاسیی له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی تیرۆریستی چوونه‌ته ناویه‌ك و به‌یه‌كه‌وه جموجۆڵ ده‌كه‌ن، بێگومان پێویسته ئه‌و پارته دابخرێت".