ھەتای
نۆ ھاووڵاتی بەریتانی لە سەر سنووری سووریا كە ھەوڵی ئەوەیان دەدا بەشێوەیەكی نایاسایی بچنە نێو خاكی سووریا لە لایەن ھێزەكانی ئەمنی پارێزگای ھەتای باشووری توركیاوە دەستگیركران.
بەپێی زانیارییەكان، لە ١ی نیسانی ٢٠١٥ لە ناوچەی ئۆغوڵپنار لەسەر سنووری نێوان توركیا و سووریا نۆ ھاوڵاتی كە چواریان منداڵ بوون و ھەوڵی ئەویاندا بچنە نێو خاكی سووریا لەلایەن پاسەوانی سنوورەوە دستگیركران، دواتر لەلایەن بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەتای لقی بیانیان كاری فەرمی یاساییان بۆ تەواو كراو بەمەبەستی گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەكەیان گەیەندرانە شاری ئەدەنا لەوێشەوە رەوانەی بەریتانیا كرانەوە.
لەلایەكی دیكەوە، كوڕی یەكێك لە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی شارێكی بەریتانیا سەر بە پارتی كرێكاران بەناوی شاكیل ئەحمەد، بەناوی واحید تەمەن ٢١ ساڵ دوێنێ دووشەممە لەتوركیاوە گەڕێندرابوویەوە وڵاتەكەی.