Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
07 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە هۆڵی وەرزشی کۆشکی گولهانە لە میانی کردنەوەی ساڵی نوێی ئەکادیمیی زانکۆی یەکە تەندروستییەکان، گوتارێکی پێشکەشکرد.
لە گوتارەکەیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "تەندروستی لە سەری سەرەوەی ئەو بوارانە دێت کە لە میانی ١٦ ساڵی رابردوودا بە هەستیارییەوە کارمان لەسەر کردووە و زۆرترین وەبەرهێنانمان تیادا ئەنجامداوە و سوپاس بۆ خوا ئەنجامە باشەکانیمان وەرگرتووە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "لەگەڵ کردنەوەی نەخۆشخانەکانی شارەکاندا، بەرەوپێشچوونی زۆر جددیی لە گەشتیاریی تەندروستییدا بەدیدەهێنین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها گوتی: "لە کانوونی یەکەمی داهاتوودا، نەخۆشخانەی شار لە بیلکەنت دەکەینەوە".
سەرکۆمار ئەردۆغان راشیگەیاند "تورکیا لە بواری تەندروستییدا پێویستی بە نیشتمانییبوون و خۆماڵیبوونێکی خێرا هەیە. ئەم بابەتە لانیکەم هێندەی پیشەسازیی بەرگریی بەهەستیار و گرنگ دەزانین".