Yusuf Aydın Deniz
07 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار سەبارەت بە بڕیاری ئه‌مریكا له‌باره‌ی سه‌ركرده‌كانی تیرۆریستانی په‌كه‌كه رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه بڕیاری هاوپه‌یمانانمان له‌وباره‌وه به‌گرنگ ده‌زانین، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه زۆر دواكه‌وتووه".
خولوسی ئاكار گوتی: "چاوەڕوانین هەمان هەڵوێست و مامەڵە، هەمان روانگە سەبارەت بە یەپەگەش کە هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ پەکەکەدا نییە، پەرەی پێ بدرێت".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار هه‌روه‌ها گوتی: "ناكرێت قبووڵی بكه‌ین له لایه‌ك خه‌ڵات له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه داده‌نرێت له لایه‌كیش به بارهه‌ڵگر و فڕۆكه و ئۆتۆمبێل و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ یه‌په‌گه بنێردرێت. چاوه‌ڕوانین ساتێك زووتر ئه‌مه‌ش راست بكرێته‌وه".