Alper Atalay
11 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، مستهفا شەنتۆپ، لهبارهی داخستنی پارته سیاسییهكان رایگهیاند: ''بابەتەکە دیارە کە ئەوە چۆن دەبێت. سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی دادگای باڵا سكاڵایهك تۆماردهكات، ئامادەکارییەک دەکات ئەگەر بە پێویستی زانی دۆسیەیهك دەکاتەوە، دەتوانێت دەستبەجێ ئەوە بکات''.
بە بۆنەی ١٠ی کانوونی دووەم، رۆژی رۆژنامەنووسانی کارا، مستهفا شەنتۆپ سەردانی دەستەی پەیامنێرانی پەرلەمانی کرد و، لەگەڵ پەیامنێرانی پەرلەماندا کۆبووەوە.
سەبارەت بە داخستنی پارته سیاسییهكان، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا شەنتۆپ، رایگهیاند: ''بابەتەکە دیارە کە ئەوە چۆن دەبێت. سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی دادگای باڵا سكاڵایهك تۆماردهكات، ئامادەکارییەک دەکات ئەگەر بە پێویستی زانی دۆسیەیهك دەکاتەوە، دەتوانێت دەستبەجێ ئەوە بکات یان بە پێی یاسای پارتە سیاسییەکان کە هەلومەرجی دیارییکراو دەستەبەردەکات، داواکاریی پێشکەشی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری دادگای باڵا دەکات لەبارەی پارتە سیاسییەکانەوە و سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری دادگای باڵاش دەتوانێت دۆسیە بکاتەوە. لە کۆتاییدا بڕیارەکە لە دادگای دەستووریی هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت. لە رووی یاساییەوە لەو بابەتەدا جگە لە خستنەڕووی پرۆسەی یاسایی کە چییە، دروست نییە لەم قۆناغەدا روونکردنەوە بدەم''.