Abdullah Shukur
06 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک لەبارەی دانیشتنی ئەمنی پەیوەندیدار بە ٢٧ەمین کۆبوونەوەی راوێژکاری و ھەڵسەنگاندن گوتی: "(سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان) بەشداری لەو کۆبوونەوەیە کردووە، تیایدا دووبارە تاوتوێی ھەستیارییەکانمان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، رێگا نوێیەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پێکھاتەکانی تیرۆر لە شارەکان کردووەتەوە".
چەلیک لەبارەی کۆبوونەوەکە لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
عومەر چەلیک لەبارەی لێدوانەکانی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندیدار بە کۆمپانیاکانی راوێژکاریی بیانی گوتی: "ھەستیاری گشتی خۆی لەمبارەیەوە لەسەر ئەوەیە کە پرسەکانی وەک پێشخستننی رێگاکان، سیاسەت و پڕۆژە لەگەڵ کۆمپانیاکانی خۆمان ئەنجام بدرێت باشترە. بۆیە روون و ئاشکرایە. بەڕێزیان (سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان) رێنمایی داوە لەسەر ئەوەی کە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان ئەم ھەستیارییە لەبەرچاو بگرن".
عومەر چەلیک لەبارەی بێسەروشوێن بوونی رۆژنامەنووسێکی سعوودی لەدوای چوونی بۆ کۆنسوڵخانەی سعوودیە لە شاری ئیستانبوڵ گوتی: "بێسەروشوێن بوونی رۆژنامەنووسێک بەم شێوەیە، شتێکە کە دەوڵەتێکی ئارامی وەک کۆماری تورکیا بە ھەستیارییەوە لەسەری دەوستێت (بە ھەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ پرسەکە دەکات)".
گوتەبێژی ئاک پارتی لەبارەی بێسەروشوێنبوونی رۆژنامەنووسێکی سعوودی لە تورکیا گوتی: "بەرپرسی ئەو کارە و دۆخ و چارەنووسی ئەو رۆژنامەنووسە سعوودیە بێسەروشوێنە، ئاشکرا دەکرێت".
عومەر چەلیک گوتیشی: "تاکە شت کە ناکرێتە خەڵات 'ئیرادەی نەتەوەییە'، بەڕێز کڵچدارئۆغڵو 'ئیرادەی نەتەوەیی' کردە خەڵات، لە چوارچێوەی رێککەوتنێک پەرلەمانتارەکانی ناردە پارتێکی دیکە. دواتریش خەڵاتەکەی وەرگرتەوە".
گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک لەبارەی کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی گشتی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلی: "دوای ئەمە سەردانێکی ھەنگاریا ئەنجام دەدرێت. دواتریش ئەگەری کۆبوونەوەیان ھەیە".
گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک لەبارەی بانگەشەکانی سەرۆکی گشتی جەھەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو پەیوەندیدار بە وتارەکەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی :"ھەڵەکردنی ماددی بەم شێوەیە لەسەر پرسێکی بنەڕەتی بۆ ئێمە تابلۆیەکی تۆقێنەری دروستکردووە بەوەی کە ئایا ئەمانە لە پرسەکانی دیکە چۆن کار دەکەن. ئەمە دەرخەری ئەو دژ بەیەکەیە کە لە تێگەیشتنی دیموکراسی و کاری ئۆپۆزسیۆنی ھەیانە".