Abdullah Shukur
06 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
عومەر چەلیک لەبارەی بێسەروشوێن بوونی رۆژنامەنووسێکی سعوودی لەدوای چوونی بۆ کۆنسوڵخانەی سعوودیە لە شاری ئیستانبوڵ گوتی: "بێسەروشوێن بوونی رۆژنامەنووسێک بەم شێوەیە، شتێکە کە دەوڵەتێکی ئارامی وەک کۆماری تورکیا بە ھەستیارییەوە لەسەری دەوستێت".
گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک لەبارەی دانیشتنی ئەمنی پەیوەندیدار بە ٢٧ەمین کۆبوونەوەی راوێژکاری و ھەڵسەنگاندن گوتی: "(سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان) بەشداری لەو کۆبوونەوەیە کردووە، تیایدا دووبارە تاوتوێی ھەستيارییەکانمان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، رێگا نوێیەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پێکھاتەکانی تیرۆر لە شارەکان کردووەتەوە".
گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک: "بەرپرسی ئەو کارە و دۆخ و چارەنووسی ئەو رۆژنامەنووسە سعوودیە بێسەروشوێنە، ئاشکرا دەکرێت".