Süleyman Elçin,Ayşe Yıldız
07 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2021
ئانتاڵیا- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه سه‌رجه‌م ئاگره‌كان له پارێزگای ئانتاڵیا جگه له ئاگری دارستانه‌كانی شارۆچكه‌ی ئیبرادی كوژێنراونه‌ته‌وه، رایگه‌یاند: "كۆی گشتیی ٥٩ گه‌ڕه‌ك له پێنج شارۆچكه‌مان كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی ئاگره‌كان كه ماوه‌ی ١٠ رۆژه درێژه‌یان هه‌یه".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن له ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگیی ئافاد له شارۆچكه‌ی ماناڤگات سه‌ربه پارێزگای ئانتاڵیا به به‌شداریی هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ژینگه و شارسازیی، موراد كوروم و وه‌زیری گواستنه‌وه و ژێرخان، عادل كارائیسماعیلئۆغڵو، روونكردنه‌وه‌ی دایه رۆژنامه‌وانان.
چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "سه‌رجه‌م ئاگره‌كان له پارێزگای ئانتاڵیا جگه له ئاگری دارستانه‌كانی شارۆچكه‌ی ئیبرادی كوژێنراونه‌ته‌وه".
وەزیری دەرەوەی تورکیا سه‌باره‌ت به قه‌باره‌ی ئاگره‌كان له پارێزگای ئانتاڵیا رایگه‌یاند: "كۆی گشتیی ٥٩ گه‌ڕه‌ك له پێنج شارۆچكه‌مان كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی ئاگره‌كان كه ماوه‌ی ١٠ رۆژه درێژه‌یان هه‌یه".
له‌باره‌ی ئه‌و ئاگرانهشی كه له وڵاتانی دیكه‌ی جیهان كه‌وتوونه‌ته‌وه، چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "له زۆر شوێنی جیهان ئاگره‌كان ماوه‌یه‌كی درێژه به‌رده‌وامن. په‌یامی هاوخه‌می ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ین".