Mohammed Baqi Hussein
29 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، ماوه‌یه‌كی زۆره هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژبە داعش بهڕابەرایەتی ئه‌مریكا، پشتگیریی ئاسمانیی پێشكه‌شی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات نه‌كردووه و گوتی: "تا ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا چه‌ك ده‌دات به یه‌په‌گه. نوقته".
چاوش‌ئۆغڵو له‌میانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان سه‌باره‌ت به رۆژهڤهكانی ئه‌مڕۆ له كه‌ناڵی A Haber، له‌باره‌ی روونكردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاوه كه دوێنێ رایگه‌یاندبوو، هاوكاریی چه‌كیان پێشكه‌شی یه‌په‌گه نه‌كردووه، گوتی: "ماوه‌یه‌كی زۆره هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژبە داعش بهڕابەرایەتی ئه‌مریكا، پشتگیریی ئاسمانیی پێشكه‌شی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات نه‌كردووه. تا ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا چه‌ك ده‌دات بهپهیهده و یه‌په‌گه. نوقته. ئه‌گه‌ر ئه‌وان وا ده‌ڵێن، ئه‌وه‌ش قسه‌ی منه. زۆر روونه. خۆیان زۆر باش ده‌زانن كه ئه‌مریكا به‌تایبه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، چه‌ك ده‌دات به یه‌په‌گه، ئێمه‌ش زۆر باش ده‌زانین. ئێمه به‌ڵگه‌مان به‌ده‌سته‌وه‌یه. هه‌موو جیهان ده‌زانێت. له‌به‌رئه‌وه پێش هه‌موو شتێك ئێمه پێویسته راستگۆبین".
له‌باره‌ی پشتگیریی ئه‌مریكا بۆ ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات پرسیار له چاوش‌ئۆغڵو كرا.
چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "ماوه‌یه‌كی زۆره هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی پشتگیرییمان ناكات. لێره‌دا یه‌په‌گه فشار له ئه‌مریكییه‌كان ده‌كات. ئه‌مه‌م به جۆن كیریش گوتووه و به‌ڕوونی ده‌یڵێم. چونكه وه‌ك ده‌زانن، یه‌په‌گه ئامانجی ئه‌وه‌یه له منبجه‌وه بچێته عه‌فرین و راڕهوێكی تیرۆر دروست بكات".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مریكا ویستوویه‌تی یه‌په‌گه له شه‌ڕی ره‌ققه‌دا به‌كاربهێنێت و یه‌په‌گه‌ش له‌به‌رامبه‌ردا شكستی توركیای ده‌وێت له ئۆپه‌راسیۆنی ئەلبابدا و نه‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌و راڕه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت.
چاوش‌ئۆغڵو له‌وباره‌وه رایگه‌یاند له په‌یوه‌ندییه‌كانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان پێی راگه‌یاندوون كه ئه‌وه سه‌رناگرێت و توركیا به‌رده‌وامده‌بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له ئەلباب.