Mustafa Deveci
04 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، تانژو بیلگیچ له‌باره‌ی كوشتنی سەرکردەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، ئه‌بو ئیبراهیم ئه‌ل هاشمی ئهلقوڕەیشی رایگه‌یاند "توركیا جارێكی دیكه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه قبوڵ ناكات بۆ به‌ره‌نگاری رێكخراوێكی تیرۆریستی هاوبه‌شێتی له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی دیكه‌ی تیرۆریستی بكرێت".
بیلگیچ به شێوه‌ی نووسراو وه‌ڵامی پرسیارێكی دایه‌وه له‌باره‌ی كوشتنی قوڕه‌یشی.
بیلگیچ به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێداگیری توركیا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا دیاره، نووسیوویه‌تی: "وڵاته‌كه‌مان ئه‌ندامێكی كاریگه‌ری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشه و رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و ئه‌و عه‌قڵییه‌ته رێ لێونبووهی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ده‌كات. توركیا به پێویستی ده‌زانێت به‌بێ جیاكاری به‌ره‌نگاری سه‌رجه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی داعش، په‌كه‌كه/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه و فه‌تۆ ببنه‌وه و جارێكی دیكه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه قبوڵ ناكات بۆ به‌ره‌نگاری رێكخراوێكی تیرۆریستی هاوبه‌شێتی له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی دیكه‌ی تیرۆریستی بكرێت".