Muhammet Tarhan
18 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، تانژو بیلگیچ له‌باره‌ی راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی لووتكه‌ی وڵاتانی باشووری ئه‌ورووپا كه ئه‌ندامن له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئاشكرای كرد، ئه‌و به‌شانه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه كه باس له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، قوبرس و كۆچی نایاسایی ده‌كه‌ن لایه‌نگرانه‌ن و دوورن له راستییه‌وه.
تانژو بیلگیچ به شێوه‌ی نووسراو وه‌ڵامی پرسیارێكی دایه‌وه له‌باره‌ی راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی لووتكه‌ی وڵاتانی باشووری ئه‌ورووپا كه ئه‌ندامن له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا.
بیلگیچ تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، ئه‌و به‌شه‌ی راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه كه باس له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، قوبرس و كۆچی نایاسایی ده‌كه‌ن لایه‌نگرانه‌ن و دوورن له راستییه‌وه.
بیلگیچ نووسیوویشیه‌تی: "داوا له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ندامن له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ین كه به ناوی هاریكارییه‌وه كوێرانه پشتیوانی له یۆنان و قوبرسی یۆنانی ده‌كه‌ن، واز له هه‌ڵوێسته لایهنگیرییهكانیان بهێنن".
دوێنێ لووتكه‌ی وڵاتانی باشووری ئه‌ورووپا له ئه‌سینا به‌ڕێوه چوو كه هه‌ریه‌ك له فه‌ڕه‌نسا، قوبرسی یۆنانی، كرواتیا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، ماڵتا، پۆرتوگال، سلۆڤینیا و یۆنان تیایدا به‌شدار بوون و دوای لووتكهكهیش راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه بڵاو كرایه‌وه.