Sangar Hamad Azeez
06 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، ٣٩ گومانلێکراو دەستگیر کران کە لە نێویاندا جێگری پارێزگا و کارمەندی سەربازی هەیە و لە ژمارەیەش ٢٠یان دەستبەسەر کران.
داواکاری گشتی ئیستانبوڵ لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٣٩ گومانلێکراو دەکرد بە تۆمەتی ئەوەی کە وەک شانەی نوستووی فەتۆ کاریان کردووە و بڕیاربووە دوای کودەتاکەی ١٥ی تەمووز دەست بەکاربن.
دوای وەرگرتنی ئئفادەکان، ٢٠ لە تۆمەتباران تا کاتی دادگاییکردنیان دەستبەسەر کران و ١٩ی دیکەش بە مەرجی نەچوونە دەرەوەی وڵات تا کاتی دادگاییکردنیان، سەربەست کران.
بە گوێرەی زانیارییەکان، کارمەندێکی بەرز بە پلەی جێگری پارێزگار بە تۆمەتی داڵدەدانی چوار تیرۆریست دەستگیر کراوە.