Cankut Taşdan
24 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2022
ئەنقەرە - AA
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MiT) لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، بەناو بەرپرسی شاری کۆبانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە تیرۆریست، شاهین تەکینتانغاچی لە چالاکی خست کە لەناو رێکخراوەکەدا ناوی خوازراوی "کەنداڵ ئەرمەنی"ی هەبووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون لە رابردوودا، تیرۆریست شاهین تەکینتانغاچی لە پارێزگاکانی ئاگری، قەرس، وان، بینگۆل و بەدلیس چالاکی بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە ئەنجامداوە و لە ژمارەیەکی زۆر کردەی تیرۆریستیشدا بەشداری کردووە.
دوای دیاریی کردنی حەشارگەی تیرۆریستەکە لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا، شاهین تەکینتانغاچی لە چالاکی خرا کە بەناو بەرپرسی پەکەکە/یەپەگە بووە لە شاری کۆبانی باکووری سووریا و لەناو رێکخراوەکەدا، ناوی خوازراوی "کەنداڵ ئەرمەنی"ی هەبووە.