Uğur İslamoğlu
22 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2022
ئیستانبوڵ- AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دژبە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای ئیستانبوڵ، ١٠ گومانلێکراو بە تۆمەتی ئەندامێتی لە رێکخراوەکە دەستگیر کران.
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستپێکرد.
لەو میانەدا هێزەکان ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر ١٠ ناونیشانی جیاواز ئەنجامدا و ١٠ کەسیان بە تۆمەتی ئەندامێتی لە داعش دەستگیر کرد.
هەر لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەستگیرا بەسەر ژمارەیەکی زۆری ئامێری دیجیتاڵی و بەڵگەنامەی رێکخراوەیی.
دواتر تۆمەتبارەکان رەوانەی بەڕێوبەرایەتی ئاسایش کران بەمەبەستی گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان لە بەرامبەریاندا.