Mohammed Baqi Hussein
02 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
سه‌باره‌ت به‌په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی ناوچەی ئۆرتاكۆی شاری ئیستانبوڵ، هه‌شت كه‌س ده‌ستگیركران.
لێكۆڵینه‌وه‌كانی داواكاری گشتیی ئیستانبوڵ له‌باره‌ی په‌لاماره‌كه‌ی ناوچەی ئۆرتاكۆی كه گیان لهدهستدانی٣٩ كه‌سی لیكه‌وته‌وه، به‌رده‌وامه .
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری ئاسایشی ئیستانبوڵ به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و تیرۆریسته‌ی په‌لاماره‌كه‌ی ئه‌نجامدابوو و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌شت كه‌سیان ده‌ستگیركردووه.
هه‌شت كه‌سه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایش ده‌ستبه‌سه‌رن و وه‌رگرتنی ئیفاده‌كانیان درێژه‌ی هه‌یه.
راشگه‌یه‌نرا کە له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ته‌واوی ئه‌و ورده‌كارییانه‌ی له‌لایه‌ن كامێراكانی چاودێریی ده‌ورووبه‌ری شوێنی رووداوه‌كه‌وه تۆماركراون، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌وه ده‌كرێت.