Özkan Bilgin,Mesut Varol
30 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2016
له پارێزگای وان چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌ڕێگه‌ی بۆمبی چێنراوه‌وه ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسیان كرده ئامانج و له‌ئه‌نجامدا دوو پۆلیس گیانیان له‌ده‌ستدا ویەکێکی دیكه برینداربوو.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌رگیراوه، له‌گه‌ڕه‌كی حاجی به‌كری ناوچه‌ی ئیپێكیۆڵوی پارێزگای وان، بۆمبێكی چێنراوی چه‌كدارانی په‌كه‌كه به ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
لهڕووداوهكهدا دوو پۆلیس گیانیان له‌ده‌ستدا و یەکێکی دیكه برینداربوو.
پۆلیسه برینداره‌كه ده‌ستبه‌جێ گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه و ژماره‌یه‌كی زۆر زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه كرا و ئۆپه‌راسیۆنێك ده‌ستپێكرا.