Efsa Çağla Yavuz
18 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2026
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری لە ئەنقەرە، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد چوار گومانلێکراوی عێراقی کە لە ئەنجامی بەدواداچوونی نووسینگەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی تیرۆر دەرکەوتووە لە ناو ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشدا بوون و پەیوەندیان بە ناوچەکانی شەڕەوە هەبووە، دەستگیرکران.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە شەش سزادراوی هەڵاتوو دەستگیر کراون، کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە بۆ جێبەجێ کردنی ئەو سزای زیندانیەی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە فەتۆ بەسەریاندا سەپێنراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە و فەرماندەیی جەندەرمە، بەردەوامن لە تەواوکردنی ڕێکارەکان بۆ ڕەوانەکردنی گومانلێکراوان و سزادراوان بۆ سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری.