Cankut Taşdan
20 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2022
ئەنقەرە – AA
لە چوار پارێزگای تورکیا، ١٠ کەس بەتۆمەتی ئەنجامدانی چالاکی چەکداریی بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەستگیرکران.
تیمەکانی دژەتیرۆر و هۆبەی هەواڵگریی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە دوای هێنانەوەی شتە سڕدراوەکانی سەر ئامێرە دیجیتاڵییەکانی ئەو ئەندامانەی داعش کە پێشتر دەستگیرکراون، لەو شتانەیان کۆڵییەوە و ناسنامەی ئەو کەسانەیان ئاشکرا کرد کە بۆ رێکخراوەکە چالاکی چەکدارییان ئەنجامداوە و دواتر هاتوونەتە تورکیا.
لەو میانەیەدا هەڵمەتێکی هاوکات بەمەبەستی دەستگیرکردنی ١٠ تۆمەتبار لە پارێزگاکانی ئەنقەرە، قۆنیا، قەیسەری و عەنتاب دەستی پێ کرد.
لە ئەنجامدا، تەواوی تۆمەتباران دەستگیرکران و دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ ناونیشانەکانیان، دەست بەسەر ژمارەیەک ئامێری دیجیتاڵی و بەڵگەنامەی رێکخراوەییدا گیرا.
زاندراوە راییکردنی کاروباری تۆمەتباران لە بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی دژەتیرۆی ئەنقەرە بەردەوامە.