Sabri Yıldırım
25 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2023
مووش - AA
لە پارێزگای مووش، دەست بە کۆکردنەوەی بەرهەمی گوڵەبەڕۆژە کرا کە لەسەر ڕووبەی ٢٤ هەزار دێکار زەوی چێنراوە.
ئەندازیاری کشتوکاڵی، ئەحمەد گورکان چەلەبی، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، باسی لەوە کرد کە تێکڕا لەسەر ڕووبەری ٢٤ هەزار دێکار گوڵەبەرۆژەیان چاوندووە، لەوەیش حەوت هەزار دێکاری بۆ چەرەسات و ١٧ هەزار دێکاریشی بۆ ڕۆنە.
چەلەبی باسی لەوە کرد کە لە ڕێگەی نۆ دەڕاسەوە دەستیان بە دروێنەی گوڵەبەڕۆژەکە کردووە و، ئامانجیانە بەم بەرهەمی گوڵەبەڕۆژەیە بەبڕی نزیکەی ٩٤ ملیۆن لیرە دەستەبەری هاوکاری ئابووریی شارەکە بکەن.
هەروەها چەلەبی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمساڵ چاوەڕوانی چوار هەزار و ٤٠٠ تۆن بەرهەمی گوڵەبەڕۆژە دەکەن و، گوتی: "ئەو بەرهەمەی دەستمان دەکەوێت ڕەوانەی زۆرێک لە کارگەکانی ڕۆنی پارێزگاکەی دەکەین. ڕووەکی گوڵەبەڕۆژە، ڕووەکێکی زۆر گرنگیی پیشەسازییە. دوای دەرهێنانی ڕۆنەکە، ئەوەی دەمێنێتەوە پڕە لە پرۆتین و بۆ ئالیکی ئاژەڵ بەکاردەهێندرێت".
فازیل سەڤیم، کە بەرپرسی دەڕەساکانە و لە دیاربەکرەوە هاتووە، لە ڕێگەی تیمێکی ١٨ کەسی و نۆ دەڕاسەوە سەرقاڵی دروێنەی گوڵەبەڕۆژەکانە و دەڵێت: ''لێرە نزیکەی ٢٤ ڕۆژ کاری دروێنەمان دەبێت. لە ئێستادا تیمەکانمان لە ئەرزینجان، ئەرزەڕۆم و ئاگری سەرقاڵی دروێنەی گوڵەبەڕۆژەن''.