Abdullah Shukur
11 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2017
کلیس - AA
وەزیری بەرگری تورکیا، فکری ئشک رایگەیاند "ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی کە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو کوژراون و برینداربوون گەیشتووەتە، ١٠ ھەزار و ٦٥٧ کەس. ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەیە. ئیتر رێکخراوەکانی تیرۆریستی ناتوانن کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن. خوا یاربێت پێکەوە پشتی ئەم رێکخراوە تیرۆریستیانە دەشکێنین. گشت رێککارەکان دەگرینەبەر بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەمانە نەبنەوە ھەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەمان".
فکری ئشک بە ھێلیکۆپتەرێک گەیشتە شاری کلیس و لە بنگەی سەربازی شەھید فورقان یایلە، لە ئێوارە خوانێکی بەربانگ لەگەڵ سەربازان کۆبووەوە.
ئشک لە دوای خوانی بەربانگ گوتەیەکی پێشکەش کرد و خۆشحاڵی خۆی بە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەربازان دەربری. گوتیشی: "لە مێژووی ٣٥ ساڵی خەباتمان لە دژی تیرۆر، لە گەورەترین قۆناغی سەرکەوتن داین. لە ٢٣ی تەمووزی ٢٠١٥ تاکو ئێستا ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی کە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو کوژراون و برینداربوون گەیشتووەتە، ١٠ ھەزار و ٦٥٧ کەس. ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەیە. ئیتر رێکخراوەکانی تیرۆریستی ناتوانن کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن. خوا یاربێت پێکەوە پشتی ئەم رێکخراوە تیرۆریستیانە دەشکێنین. گشت رێککارەکان دەگرینەبەر بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەمانە نەبنەوە ھەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەمان. ئەمانە تەنھا بە ناپاکانە بەھۆی دانانی بۆمبی دەستی و ھاویشتنی ھاوەن لە دوورەوە، کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن".