Kerem Kocalar,Mohammed Baqi Hussein,Rewa Mahmut Hasan
12 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2017
عه‌نتاب - AA
- وه‌ستاكانی پاقلاوه‌ی عه‌نتاب كه یه‌كه‌م به‌رهه‌می توركییه له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه تۆماركرابێت، به جۆش و خرۆشه‌وه ده‌ستیان به ئامادهرییهكانی جه‌ژن كردوو.
- وه‌ستاكان كه ده‌یانه‌وێت بڕی داواكراو تا هاتنی جه‌ژن ئاماده‌بكه‌ن، ماوه‌ی كاركردنی رۆژیان له 8 كاتژمێره‌وه كردووه به 12 كاتژمێر و به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 50 ژماره‌ی كارمه‌نده‌كانیان زیادكردووه.
پاقلاوه‌ی عه‌نتاب كه له‌لایه‌ن یونسكۆوه خراوه‌ته نێو "تۆڕی شاره داهێنه‌ره‌كان"ه‌وه، له جه‌ژنی ئه‌مساڵدا تام و چێژ به سفره‌و خوانه‌كانی جیهان ده‌به‌خشێت.
وه‌ستاكانی پاقلاوه‌ی عه‌نتاب كه یه‌كه‌م به‌رهه‌می توركییه له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه تۆماركرابێت، به جۆش و خرۆشه‌وه ده‌ستیان به ئامادهکارییهكانی جه‌ژن كردووە.
وه‌ستاكان كه ده‌یانه‌وێت بڕی داواكراو تا هاتنی جه‌ژن ئاماده‌بكه‌ن، ماوه‌ی كاركردنی رۆژیان له 8 كاتژمێره‌وه كردووه به 12 كاتژمێر و به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 50 ژماره‌ی كارمه‌نده‌كانیان زیادكردووه.
وه‌ك هه‌میشه ده‌ست به ناردنی پاقلاوه بۆ سه‌رتاسه‌ری توركیا كراوه و له‌مساڵدا وه‌ستاكان سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی بڕێكی زیاتر پاقلاوه‌ن كه له ده‌ره‌وی وڵاتیش داواكراوه.
پله‌ی گه‌رمای نێو كارگه‌كانی شیرینی له عه‌نتاب ده‌گاته 40 بۆ 45 پله‌ی سه‌دی و وه‌ستاكان به‌بێ وچان سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پاقلاوه‌ن.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی پاقلاوه‌ی عه‌نتاب له‌وه‌نت ئاكتاش رایگه‌یاند، له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا كاری وه‌ستاكانی پاقلاوه زیادركردووه.
ئاكتاش رایگه‌یاند، تا جه‌ژن نزیكتربێتهوه داواكارییه‌كان زیاتر ده‌كه‌ن و جه‌ختیكرده‌وه به ته‌له‌فۆنێك پاقلاوه بۆ سه‌رتاسه‌ری توركیا ده‌نێرن.
ئاکتاش ئاماژە بەوە دەکات کە داوکارییەکی زۆریان لەسەرە و گوتی "بۆ هەموو لایەکی تورکیا پاقلاوە دەنێرین. بۆ دەرەوەی وڵاتیش بەتایبەت قەتەر، سعوودیە، ئەڵمانیا، ئەمریکا، برێکی زۆری شیرینییەکان دەنێرین".
ئاکتاش باس لەوە دەکات لە تام‌و چێژی پاقلاوەی عەنتەپ لە فستق و کوالیتی رۆن‌و چۆری شێلانی هەویرەکەیدا لە شیرینیەکانی تر جیا دەکرێتەوە.
وەستای پاقلاوە بورهان چاغداش ئاماژە بەوە دەکات کە دەبێت زۆر سەرقاڵی دروست کردنی پاقالاوە بیت و باس لەوە دەکات کە لە رەمەزان و جەژنەکاندا هاووڵاتیان خواستێکی زۆریان لەسەر پاقلاوەکە هەیە و دەڵێت: "سەدان ساڵە چۆنیەتی دروست کردنی پاقلاوەی عەنتاپ نەگۆڕاوە کە ئێستا لە لایەن یەکێتی ئەورووپاوە تۆمار کراوە، بڕی فستق و رۆن و ئاردەکەی ناگۆڕێت، رۆن و فستق و ئەو حەڵوایەی لێی دروست دەکرێت تایبەتمەندییەکی جیایان داوەتە پاقلاوەکە.