Rewa Mahmut Hasan
20 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2016
لەماوەی دوو مانگی ئاگربەستی لایەنەکان لە سووریا، ٦١٤ کەس بەهۆی هێرشەکانی رژێمی ئەسەد گیانیان لەدەستداوە.
دوای ئەوەی بەپێی بڕیاری ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٢٧ی شوباتی ئەمساڵەوە ئاگربەستی کاتی نێوان لایەنەکانی سووریا راگەیەنرا، بەڵام هاوکات هێزەکانی رژێمی ئەسەد لەناوچەکانی غوتەی رۆژهەڵات، رۆژئاوای دەرعا و حومس و باشووری حەلەب بەردەوام بوون لە هێرشەکانیان و بەو هۆیەشەوە ٦١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، سەرجەم ئەو٦١٤ کەسەی کە کوژراون کەسانی مەدەنی بوون.