Cankut Taşdan,Sertaç Bulur,Ramal Abdullah Mahmood
14 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2017
ئەنقەرە – AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند کە لە ماوەی یەک هەفتەی دواییدا لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنەکان لە سەرانسەری تورکیا بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، ٢٨ تیرۆریست کوژراون و ١٤ تیرۆریست خۆیان رادەستکردووەتەوە و یەک تیرۆریست بە دیل گیراوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادا ئاماژەی بەوە دراوە کە لە ٧ تا ١٤ی ئاب هێزە ئەمنییەکان هەزار و ٢٠١ ئۆپەراسیۆنیان لە سەرانسەری تورکیا ئەنجام داوە. لە میانی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکەدا، ٣١٩ کەس بە تۆمەتی هاوکاری و دەست تێکەڵکردن لەگەڵ پەکەکە، ٨٧ کەس بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ داعش، ٢٦٧ کەس لە میانی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی و سێ گومانلێکراویش لە میانی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوەی چەپڕەوە تیرۆریستییەکان دەستگیرکراون.
لە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ سەر پەکەکە، ٢٨ تیرۆریست کوژراون و ١٤ تیرۆریست خۆیان رادەستکردووەتەوە و یەک تیرۆریست بە دیل گیراوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە لە ماردین، شرنەخ، دێرسم، مووش، هەکاری و دیاربەکر ١٥ پەناگە خاپوور کران و ١٥ بۆمبی چێنراو پووچەڵکرانەوە.
هەروەها هێزە ئەمنییەکان دەستیان گرتووە بەسەر ژمارەیەک پارچە چەکی قورس و بڕێک تەقەمەنی.
لە ئۆپەراسیۆنەکانی ماددەی هۆشبەریشدا لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا، ٩٤٢ ئۆپەراسیۆن لە ٧٩ پارێزگای تورکیا ئەنجام درا، یەک تۆن و ١٣٢ کیلۆگرام تلیاک، ١٥٢ کیلۆگرام هێرۆین، سی کیلۆگرام کۆکاین، یەک کیلۆگرام میسامیفەتامین. ١٦ هەزار و ٨٥٦ حەبی هۆشبەر، دوو ملیۆن و ٢٦٨ هەزار و ٩١٠ بنڕەگی تلیاک، ٦١٧ هەزار و ٣٧٠ پاکەت جگەرەی قاچاخ و ٤٧ تۆن و ٢٩٣ لیتر سووتەمەنی دەستیان بەسەردا گیرا و دوو هەزار و ٨٠٩ کەسیش دەستگیرکران.
هەروەها لە ئۆپەراسیۆنیش بۆسەر ئەو کەسانەی لە کۆڵانەکان مادوەی هۆشبەر دەفرۆشن لە ٣٣ پارێزگا ١٥١ گومانلێکراو دەستگیرکران.
لە میانی بەرەنگارەبوونەوەی کۆچی نایاساییشدا، چوار هەزار و ٨٧٩ کەس دەستگیرکراون، هەروەها ١٨٢ کەسیش بە تۆمەتی رێکخستنی ئەو کۆچانە دەستگیرکران.
دوای پشکینین و دەستنیشانکردنی ٧٠٣ هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە ستایشی رێکخراوە تیرۆریستییەکانیان دەکرد و چالاکییەکانیان بڵاودەکردەوە، ١٥٢ کەس لەو هەزار و ٢٦٤ کەسە دەستگیرکران کە دیاری کرابوون.