Sangar Hamad Azeez
18 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2016
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە لە ماردین، شرنەخ وهەکاری ٣١ چەکدار کوژران.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمی خۆی روونکردنەوەیەکی لە بارەی ئۆپەراسیۆنەکانی نێوخۆی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی روونکردنەوەکە، هێزەکانی ئاسایش، لە ئۆپەراسیۆنەکانی شارۆچکەی نسێبینی سەر بە پارێزگای ماردین ٢٤ چەکداری پەکەکەیان کوشتووە، بەم پێیەش ژمارەی ئەو چەکدارانەی کە لەسەرەتای ئۆپەراسیۆنەکانەوە لەو شارۆچکەیە کوژراون بۆ ٢٦٧ چەکدار بەرز بووەوە".
لە پارێزگای شرنەخیش ٣ تیرۆرست کوژران و بە هەمان شێوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکانەوە لەو شارە کوژراون بۆ ٦١٤ چەکدار بەرزبووەوە.
لە شارۆچکەی یوکسەکۆڤای سەر بە پارێزگای هەکاریش ٤ تیرۆرست کوژران. ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکانەوە لەو پارێزگەیە کوژراون بۆ ١٨٣ کەس بەرزبۆوە.
هاوکات لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک چەک و بڕێکی زۆر لە تەقەمەنی.