Aykut Karadağ
10 کانوونی دووەم 2026•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2026
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا ڕایگەیاند، لە میانی ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی کە لە ٣٤ پارێزگادا بەڕێوەچوو، ٧٧ گومانلێکراوی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ دەستگیر کراون.
یەرلیکایا لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی NSosyal لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکان دژ بە فەتۆ لە ٣٤ پارێزگادا زانیاری بڵاو کردەوە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕاشیگەیاندووە کە، ئەو کەسانە تۆمەتبار بوون بە پەیوەندیگرتن بە ڕێکخراوەکە و یان کۆکردنەوەی یارمەتی دارایی و یان پروپاگەندەکردنی بۆ ڕێکخراوەکە.
بە پێی ڕاگەیاندراوەکە، ئۆپەراسیۆنەکە لە هەرکام لە شارەکانی ئەفیۆن کاراهیسار، ئاکسارای، ئەنقەرە، ئەنتاڵیا، بوردور، بوورسا، چانکری، چۆرووم، دیاربەکر، دووزجە، ئەدیرنە، ئەلازیغ، ئەسکیشەهیر، گیرەسۆن، گوموشهانە، هاتای، ئیستانبوڵ. ئیزمیر، قارەمان مەرەش، کرکلارئەلی، کۆجالی، کوتاهیە، مانیسا، موغڵا، ئۆردو، عوسمانییە، ساکاریا، سامسۆن، شانلیئورفا، تەکیرداغ، ترابزۆن، وان، یۆزگات و زونگوڵداغ.
وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا ڕاشیگەیاند کە ٤٣ لەو گومانلێکراوانە بڕیاری دەستبەسەرکردنیان بۆ دەرکراوە، یەک کەسیان بە مەرجی دادوەری ئازاد و لێکۆڵینەوەی یاسایی لە گومانلێکراوانی دیکەش بەردەوامە.