Sertaç Bulur,Cankut Taşdan
12 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوخۆ لە میانی هەفتەی رابردوودا، 14 تیرۆریست لە چالاکی خراون.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی رێخکراوە تیرۆریستییەکاندا، هێزە ئەمنییەکان لە نێوان رۆژانی پێنج بۆ 12ی تشرینی دووه‌م، دوو هەزار و 388 ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە تێكرا، پێنج هه‌زار و 86 كه‌س ده‌ستگیركراون، له‌وانه‌ش 747 کەس (144یان بە هۆی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە، 30یان بە هۆی رێکخراوە تیرۆریستییە چەپڕەوەکان، 79یان بە هۆی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، 494یان بە هۆی فەتۆوە) بە تاوانەکانی تیرۆر و بە تۆمەتی هاوکارییکردنی رێکخراوە تیرۆریستییەکان یان بوونی پەیوەندیی پێیانەوە، دەستگیرکراون. ئەمە جگە لەوەی چوار هەزار و 176 کەس بە تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان و قاچاخچێتییەوە و 163 کەس لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاساییدا ده‌ستگیركراون.
له میانی هه‌فته‌ی رابردوودا له ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌كاندا، 14 تیرۆرست له چالاكی خراون كه حه‌وتیان به‌برینداری یان به ساغی ده‌ستگیركراون و حه‌وته‌كه‌ی دیكه‌ش خۆیان راده‌ستكردووه.
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا له 10 شار، 28 حه‌شارگه و ئه‌شكه‌وت ته‌قێنراونه‌ته‌وه و 15 بۆمبی ده‌ستكردیش پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه.
هاوكات 11 نارنجۆك، 289 كیلۆگرام تهقەمەنی، 24 پارچه چه‌ك و 515 فیشه‌كی جۆراوجۆر ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆچی نایاساییدا، حه‌وت هه‌زار و 646 كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركراون.
هاوكات 163 قاچاخچیش كه كۆچی كۆچبه‌رانیان به‌ڕێوه‌بردووه ده‌ستگیركراون.