Aykut Karadağ
09 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لە میانی پێکدادان لەگەڵ چەکدارانی تیرۆریستی ڕێکخراوی جوداخواز لە ناوچەی گارە باکووری عێراق، پلەدارێکی سەربازیی تورکیا بە ناوی عومەر فاتح ئایار دوای ئەوەی بە برینداری بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە، شەهید بوو.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، عومەر فاتح ئایار لە پێکدادانەکاندا بە سەختی بریندار ببوو و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، سەرەڕای هەموو هەوڵەکان شەهید بوو.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هەروەها وێرای ناردنی ڕەحمەت بۆ شەهیدەکە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و سوپا و گەلی تورکیا کراوە.