Sangar Hamad Azeez
10 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2016
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیدا کە لە ٢٩ی ئابی رابردوودا بۆسەر ناوچەی گارە لە باکووری هەرێمی کوردستاندا ئەنجام درا، ٢٩ چەکداری پەکەکە کوژران.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند کەوا لە ٢٩ی ئابی رابردوودا لە نێوان کاتژمێر ١٢:٣٠ بۆ کاتژمێر ١٣:٥٥زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆن بۆسەر ناوچەی گارە لە باکووری هەرێمی کوردستان ئەنجام درا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٢٩ چەکداری پەکەکە کوژران.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە ئەوەی راگەیاند کەوا ژمارەیەک ئامانجی پەکەکە لە ناوچەکە وێران کراوە و فڕۆکەکان بە سەرکەوتوویی گەڕاونەتەوە بنکەکانی خۆیان.