Ramal Mahmood
08 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
- لەمیانەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕاتدا، فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکان ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی بۆسەر ١٤ بینا لە باکووری سووریا ئەنجامدا و خاپووری کردن کە چەکدارانی داعش وەک بارەگای کۆبوونەوە، بنکەی سەربازی و جبەخانەی چەک بەکاری دەهێنان.
- تیمی هێزە تایبەتییەکان کە لەهێزەکانی ئۆپۆزسیۆن پێکدێن لەناوچەکانی عەزاز-راعی کۆنتڕۆڵی گەڕەکی عەکتارین-یان لە رۆژئاوای باشووری راعی پاراستووە.
- دوای پشکنین و دیاریکردنی ٨٢ ئامانجی داعش لەڕێگەی ئامێرەکانی پشکنین و چاودێری، دوێنێ تیمەکانی پشتیوانی بە ئاراستەکردنی ٢١٢ گوللـەتۆپ، ٢٠ مووشەک، ٣٦ گوللـەهاوان ، ئامانجە دەستنیشانکراوەکانی داعش بەهاوکاری جووڵانەوەی پێشڕەوی سوپای سووریای ئازادیان تێکشکاند.
لەمیانەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕاتدا، فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکان ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی بۆسەر ١٤ بینا لە باکووری سووریا ئەنجامدا و خاپووری کردن کە چەکدارانی داعش وەک بارەگای کۆبوونەوە، بنکەی سەربازی، جبەخانەی چەک بەکاری دەهێنان.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ئەرکانی تورکیا، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات لە رۆژی ٤٥مینیدا، تیمی هێزە تایبەتییەکان کە لەهێزەکانی ئۆپۆزسیۆن پێکدێن لەناوچەکانی عەزاز-راعی کۆنتڕۆڵی گەڕەکی عەکتارین-یان لە رۆژئاوای باشووری راعی پاراستووە.
لەئاکامی پێکدادانەکانی دوێنێ دوو جەنگاوەری ئۆپۆزسیۆن گیانیان لەدەستدا و نۆ جەنگاوەی دیکەش بریندار بوون. هیچ زیانێکیش بەر سەربازانی سووپای تورکیا نەکەوت. لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕاتەوە تاکو ئێستا ١١٩ گەڕەکیان کۆنترۆڵکردووە کە رووبەرەکەی نزیکەی هەزار و ١٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە دەبێت.
دوای پشکنین و دیاریکردنی ٨٢ ئامانجی داعش لەڕێگەی ئامێرەکانی پشکنین و چاودێری، دوێنێ تیمەکانی پشتیوانی تەقەکردن بە ئاراستەکردنی ٢١٢ گوللـەتۆپ و ٢٠ مووشەک، ٣٦ گوللـەهاوان ، ئامانجە دەستنیشانکراوەکانی داعش بەهاوکاری جووڵانەوەی پێشڕەوی سوپای سووریای ئازادیان تێکشکاند.
لەلایەکی دیکەشەوە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دوێنێ ١٤ ئامانجی تیرۆریستان لە کافەر خان، یاهمول، توغڵای، ئەل بیل. فەیروزیاه، جاریز، تەل ئیشن، باراگیداه، شەیخ ریح و گوزەل مەزرا بۆردومان کرد. لەئاکامدا ١٤ بینای ژێر دەسەڵاتی داعش خاپوور کران کە شەشیان بەمەبەستی بەرگری، دووانیان وەک شوێنی کۆبوونەوە، چواریان وەک پێگە و دوانیش وەک شوێنی دروستکردنی بۆمبی دەستی و تەقینەوە بەکاردەهێنران.
لەئاکامی دەستنیشانکردنی شوێنی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆیستی داعش لە گەڕەکەکانی تال عونەبیب و تال جیجان لە باشووری عەکتارین لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی ئەنجامدرا و دوو تیرۆریست کوژران. دوو بیناش کە وەک شوینی کۆبوونەوە و کۆگای خواردەمەنی بەکاردەهێنران خاپوور کران.
لەرۆژی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕاتەوە تاکو ئێستا ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی رێکخراوی تیرۆریستی داعش پاککراونەتەوە ٢٨ مین و هەزار و ١٦ بۆمبی دەستی بە کۆنترۆڵکراوی تەقێنراونەتەوە.