Abdullah Shukur
26 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2016
ئیستانبوڵ
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات، سوپای سووریای ئازاد رێگای نێوان مونبیچ – بابی داخست، کە پەیەدە/پەکەکە لە رۆژئاوای رووباری فوڕات لە ھەوڵی پێشڕەویدان بۆ ئەو ناوچەیە.
گوشاری سوپای سووریای ئازاد لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش و پەیەدە/پەکەکە لە دەوروپشتی شارۆچکەی ئەلباب بەردەوامە.
چەکدارانی پەیەدە/پەکەکە لە ھەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەی ئەلبابی ژێر دەستی داعش دەدەن.
ھاوکات سوپای سووریای ئازاد، گوندی عەجەمیەی سەر رێگای نێوان ئەلباب و مونبیچی لە دەستی داعش دەرھێنا و کۆنترۆڵی کرد. لە لایەکی دیکەش شەڕ و پێکدادانی سوپای سووریای ئازاد لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و پەکەکە/پەیەدە لە ناوچەکەدا بەردەوامە.