Yusuf Soykan Bal
08 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2025
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوی کردەوە، لەناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی و پێداویستی ژیانی تیرۆریستان دۆزرایەوە.
لە ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هاتووە، "هێزە قارەمانەکانی سوپای تورکیا لە میانی هەڵمەتی گەڕان و پشکنینیان لە ناوچەی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق، حەشارگەیەکی تیرۆریستانیان دۆزیوەتەوە".
بە پێی ئەم ڕاگەیاندراوە، لە حەشارگەکەدا برێکی زۆر چەک و تەقەمەنی لەوانەش چەندین جۆرەی چەکی کەڵاشینکۆف، بیکەیسی، بۆمبهاوێژ، ئاڕپیجی، دەمانچە، دۆشکە، چەندین گوللە هاوەن و مەخزەنی چەک، دووربین و هەروەها پێداویستی سەربازیی و ژیانی تیرۆریستان دەستی بەسەردا گیراوە.