Şaduman Türkay
20 حوزەیران 2024•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد لە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆزدۆغان-٤٣دا کە لە پارێزگاکانی ئاگری و باتمان بەڕێوەچوو، پێنج ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز لەچالاکی خران کە یەکێکیان ناوی لە لیستی سوور و سیانیان ناویان لە لیستی پرتەقاڵی داواکراواندا بوو.
یەرلیکایا لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە: "قارەمانەکانمان لەسەر لووتکەی چیاکان، ڕێگاوبانە سەختەکانن و دەشتە بەرینەکان جێدەستیان دیارە. بەردەوام دەبین لە لەناوبردنی ناپاکەکان".
عەلی یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد لە ئاکامی کاری هەواڵگریی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگای ئاگری و باتمان و بە هەماهەنگیی لەگەڵ فەرماندەیی فەیلەقی گشتیی جەندرمە، سەرۆکایەتی هەواڵگریی فەرماندەیی گشتیی جەندرمە و هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لە گوندەواری قەزای دۆغوبایازیدی ئاگری و گوندەواری گوندی پالاموت لە قەزای حەسەنکێفی باتمان ئۆپەراسیۆنێک بەڕێوەچووە.
یەرلیکایا باسی لەوە کرد ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن هێزی تایبەتی جەندرمە و هێزی کۆماندۆی جەندرمە و بە پشتیوانی فەرماندەیی هێزەکانی ئاسمانیی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدار و هێلیکۆپتەری هێرشبەری ATAK بەڕێوەچووە و، تیایدا پێنج تیرۆریست لەچالاکی خراون.
وەزیری ناوخۆی تورکیا یەرلیکایا باسی لەوەیش کرد کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا پێنج ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز لەچالاکی خران کە یەکێکیان ناوی لە لیستی سوور و سیانیان ناویان لە لیستی پرتەقاڵی داواکراواندا بوو.
گوتیشی: "خوێنی شەهیدانمان بەفیڕۆ نەچوو. تا لەچالاکی خستنی دوایین تیرۆریست ڕاناوەستین".