Halil İbrahim Sincar,Aziz Aslan
21 حوزەیران 2024•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2024
دیاربەکر - AA
ئەو ئاگرەی لە پوش و پاوانی نێوان قەزاکانی چنار لە دیاربەکر و مازیداغی لە ماردین کەوتەوە، بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٤ کەسی دیکەش بریندار بوون کە برینی ١٠یان سەختە.
لە نێوان قەزاکانی چنار و مازیداغی ئاگر لە پوش و پاوان کەوتەوە و، بە کاریگەری توندەبا تەشەنەی سەند.
بەمەبەستی ڕووبەڕوو بوونەوە و کوژاندنەوەی ئاگرکە، تیمەکانی ئافاد، بەڕێوەبەرایەتی کاروباری دارستان و ئاگرکوژێنەوە و تەندروستیی لە دیاربەکر و ماردین و پارێزگاکانی دەوروبەرەوە ڕەوانەی ناوچەکە کران.
پارێزگاری دیاربەکر، عەلی ئیحسان سو و قائیمقامی چنار، محەمەد فاتیح گونلو و فەرماندەی جەندرمەی پارێزگا، لیوا سەلچوق یڵدرم ناوچەی ئاگرەکەیان بەسەرکردەوە.
دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆری تیمەکان، توانرا ئەو ئاگرە کۆنترۆڵ بکرێت کە بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا، لەوانەیش سیانیان لە دیاربەکر و دووانیان لە ماردین، هەروەها ٤٤ کەسی دیکەش برینداربوون کە بۆ چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە و لەوانەیش برینی ١٠یان سەختە.