Mohammed Baqi Hussein
15 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2017
ماردین - AA
له‌ناو پاسێكدا له شارۆچكه‌ی دهریك سەربە پارێزگای ماردین، 13 كیلۆ و 750 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا كه له‌ناو دەبەی په‌نیردا شاردرابووه‌وه.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ماردین، دوای وه‌رگرتنی زانیاریی هه‌واڵگری له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه، ئۆپه‌راسیۆنێكیان ده‌ستپێكرد.
تیمه‌كان له ناوچه‌ی ئوچیۆڵی سه‌ربه دهریك پاسێكیان وه‌ستاند و له‌ناو دوو ده‌به په‌نیردا، 13 كیلۆ و 750 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ریان دۆزییه‌وه.
كه‌سێكیش به تۆمه‌تی گواستنه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كه ده‌ستبه‌سه‌ركرا.