Halil İbrahim Sincar,Muhammed Furkan Güneş
12 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2019
ماردین - AA
ھاووڵاتیانی تورکیا بەمەبەستی نیشاندانی کاردانەوە لە دژی تیرۆر، رێپێوانێکیان لە شارۆچکەی ئارتوکلوی سەر بە ماردین ئەنجامدا.
خۆپیشاندەران لە لە پارکی شەھیدان و دیموکراسی ١٥ی تەمووز-ی شارۆچکی ئارتوکلو کۆبوونەوە و بەھۆی شەھیدکردنی چەند ئەفسەرێکی سوپای تورکیا، نەفرەتیان لە تیرۆر کرد و پشتیوانیان لەو دایکانە کرد کە بەھۆی رفاندنی منداڵەکانیان بۆ چیا، لە بەردەم لقی ھەدەپەی دیاربەکر مانیان گرتووە.
خۆپیشاندەران لە دوای خوێندنەوەی مارشی سەربەخۆیی، بەرەو شەقامی والی ئۆزان بەڕێکەوتن و بە بەرزکردنەوەی ئاڵای تورکیا بە رێگەی شەقامی رەوزە دووبارە گەڕانەوە پارکی شەھیدان و دیموکراسی ١٥ تەمووز.
لێرەدا خۆپیشاندەران ماوەیەک بۆ گیانی شەھیدان وەستان و دواتریش چەندین ھوتافی وەک "بە نەفرەت بێت پەکەکە"، "شەھیدان نامرن نیشتمان دابەش ناکرێ" و "تورک و کورد برانە" گوترایەوە.
بەشێکی ھاووڵاتیانیش لە بالکۆنی خانووەکانیانەوە پشتیوانیان لە رێپێوانەکە کرد.
ئیبراھیم ئەرتاکگۆز کە بە ناوی گرووپەکەوە راگەیەندارێکی خوێندەوە، تێدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان لە دژی ئەو رێکخراوە تیرۆریستانەی کە دەیانەوێ دووبەرەکی بخەنە نێو گەلەوە رژاونەتە سەر شەقامەکان.
ئەرتاکگۆز راشیگەیاند کە ئەوان ھەمیشە بە زیندوویی لەسەر پێ دەبن لە دژی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ وڵات پارچە بکەن.
ھەروەھا ئەلیف یەنیگون کە یەکێک لەو ھاووڵاتیانەی کە بەشداری خۆپیشاندانەکە کردبوو رایگەیاند کە ئەوان پێکەوە دەیانەوێ بە تیرۆر بڵێن "بوەستە".