Serdar Açıl,Cankut Taşdan
13 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له دزه‌پێكردنی پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی قائیماقایمێتی له ٢٠١٢ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی فه‌تۆ/په‌ده‌یه-ه‌وه ٨٣ له‌و ١٦٥ تۆمه‌تباره ده‌ستگیركران كه سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردوون.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه داراییه‌كان له هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتدا له ٤٥ پارێزگای توركیا ٨٣ له‌و ١٦٥ تۆمه‌تبارانه‌یان ده‌ستگیركردووه كه له میانی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له دزه‌پێكردنی پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی قائیماقایمێتی له ٢٠١٢ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی فهتوڵڵاچی (فه‌تۆ)/پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب (په‌ده‌یه)؛ بڕیاری دهستیگركردنیان بۆ ده‌رچووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره راكردووه‌كانی دیكه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌كانی ئاسایش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن زۆرێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی به‌ر په‌شیمانبوونه‌وه‌ی چالاك كه‌وتوون له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه زانیاری‌یان داوه. دانپیانهران ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه پرسیاره‌كانیان له ماڵه‌كانی سه‌ر به فه‌تۆ وه‌رگرتووه و له تاقیكردنه‌وه‌كانیش هه‌مان ئه‌و پرسیارانه هاتوونه‌ته‌وه.
دانپیانهران ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه له ماڵه‌كانی فه‌تۆ جلوبه‌رگی فه‌رمیان پۆشیووه و پڕۆڤه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی زاره‌كیان كردووه و ئه‌و پرسیاره‌ی له میانی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ش هاتوونه‌ته‌وه له‌و ماڵانه‌دا به ئه‌وان دراون.
له‌و شیكاریانهیش كه له سه‌ر پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رگرتن له زانكۆكاندا كراون ده‌ركه‌وتووه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی فه‌تۆ و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رگرتن له زانكۆكان كتومت وه‌ك یه‌ك بوون.